وەزیری دەرەوەی تورکیا: وڵاتان بە ئەنقەست باڵیۆزخانەکانیان دادەخەن

2023-02-03   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ھەندێک وڵات بە ئەنقەست باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا دادەخەن و پاساوی بوونی مەترسی ئەمنی لە جێی خۆیدا نیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا ئەرژەنتینیەکەی لەبارەی بڕیاری چەند وڵاتێک بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا رایگەیاند، ئەو وڵاتانە دەڵێن مەترسی تیرۆریستی ھەیە ، ئەگەر مەترسی تیرۆر ھەیە بۆچی پێیان ناڵێن مەترسییەکان لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە.

وتیشی، ئەگەر مەترسییەکی لەو جۆرە ھەبێت پێویستە نەھێڵرێت پێش ئەوەی بگۆڕێت بۆ ھێرش ، بەڵام پێیان وایە روونکردنەوەکانیان لە جێی خۆی نیە و داخستنی باڵیۆزخانەکان بە ئەنقەستە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا بە پاساوی بوونی مەتری تیرۆر باڵیۆزخانەکانیان لە تورکیا داخست.