نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی( ئێف بی ئای) ھەڵمەتێکی پشکنینی لە ماڵەگەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی دیلاویر ئەنجامدا ئەوەشی دوای ئەوە دێت کە شوێنەواری چەند بەڵگەنامەیەکی نھێنی لە ماڵەکەیدا دەرکەوت.
لەو بارەیەوە پارێزەرەکەی جۆ بایدن زانیارییەکانی پشراست کردەوە و رایگەیاند لە ماڵەکەی بایدندا ئێف بی ئای بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە پشکنینی کردوە.
پێشتر چەند بەڵگەنامەیەک، لە ناوەندی بن بایدن بۆ دیپلۆماسیەت و ھاوبەشی نێودەوڵەتی دۆزرانەوە و شەش ھەفتە دوای ئەوەش لە ماڵەکەی بایدندا چەند بەڵگە نامەیەک بینرا.