لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە کەرکوک ٧ کەس بریندار بوون

2023-02-01   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عەقید عسام بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دوو خێزان کەرھەردوولا کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن دروست بوە.

وتیشی، لەشەڕەکەدا چەقۆ بەکار ھاتوە و تەقەش کراوە بەھۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.

بەوتەی پۆلیس لەو ٧ بریندارە ٤ کەسیان فیشەک بەر قاچیان کەوتوە و ٣ کەسی تریشیان بە چەقۆ و دار بریندار بوون.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوا وتیشی، دەست بەجێ پۆلیسەکانیان ناردوەتە شوێنی ڕوداوەکە و توانیویانە ٤ کەس لەوانە دەستگیر بکەن کە دەستیان لە شەڕەکەدا ھەبووە .

عەقید عسام وتیشی بریندارەکان باری تەندروستیان جێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشانەی گشتی کەرکوک کراون، لەبارەی تۆمار کردنی سکاڵا بەشێک لەبریندارەکان ڕەتیان کردووەتەوە سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن لەلای پۆلیس و وتویانە کێشەی خێزانی نێوان خۆیانەو سکاڵایان نیە.