بەھۆی رێژەی بارانبارینەوە چوار بەنداوی بچوک سەرڕێژیان کردووە.

2023-02-01   |  
فۆتۆ: 
هادی
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ھەرێمی گرتوەتەوە، لە ھەردوو بەنداوە گەورەکەی"دوکان و دەربەندیخان" ٢٤ ملیۆن مەتر سێجا داھاتی ئاو ھەبووە، لەو بڕە ١٩ ملیۆن مەتر سێجا گل دراوەتەوە و بەشێک لە بەنداوە بچوکەکانیش سەرڕێژیان کردوە.

 راشیگەیاندوە، ئاستی ئاو بەنداوە تازەکانی"چەمرگە و دێوانە و تورەجار وخنس"کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ تەواوو بوون، بە ڕادەیەکی باش زیادی کردووە، سەر رێژیان کردووە.