کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق سکاڵایەکی دژی یەکێتی رەتکردەوە و دەڵێ، بڕیارەکانی یەکێتی پەیرەوی و یاسایین.
بە بڕیارێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عێراق کە لە ماڵپەری رەسمی کۆمیسیۆن بڵاوکراوەتەوە، ھەموو بڕیارەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی و ھەموراکردنی پەیڕەوی ناوخۆ و بڕیارەکانی تایبەت بە مەکتەبی سیاسیی ڕاست و رەوانن.
ئەنجومەنی کۆمیسیاران، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە و خوێندنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لە پێش و دوای ھەموارکردنەوەی ئەو پەیڕەوە، بڕیارەکەی داوە و جەختیش کردوەتەوە کە دەقی بڕیارەکەی لە ماڵپەری رەسمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادنەکانی عێراق بڵاوبکرێتەوە.