داوادەکرێت بانکی ناوەندیی عێراق کارئاسانی بۆ ئەو ھاووڵاتیانە بکات کە قیستی خانووبەرەیان لەسەرە بە دۆلار، پارێزگاری بانکی ناوەندیش بەڵێندەدات کاری لەسەر بکات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لیژنەی دارایی میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیان کرد و گفتوگۆیان لەبارەی رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار کردووە.
راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیان و بازرگانان و ئەو کەسانە بکات کە قیستی خانووبەرەیان لەسەرە بە دۆلار، لە وەڵامدا عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەکردووە، کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.