ئێزدییەکانی نیشتەجێی کەنەدا داوادەکەن خێزانە داعشەکان نەگەڕێنرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە

2023-01-30   |  
فۆتۆ: 
گۆران
بڕیارێکی حکومەتی کەنەدا، ئێزدییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە نیگەراندەکات و داوادەکەن بڕیارەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا بە گەڕانەوەی خێزانی ئەو داعشە کەنەدییانە لە عێراق و سوریان، ئێزدییە پەنابەرەکانی ئەو وڵاتە داوادەکەن، داعشەکان نەگەڕێنرێنەوە، چونکە ئەوان لەسەر دەستی ئەو تیرۆریستانە کەسوکاریان بوونەتە قوربانی و بە ناچاری وڵاتیان جێھێشتووە و ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون. 

یەکێک لەو ژنە ئێزدییانەی نیشتەجێی کەنەدایە بە تۆڕی ھەواڵی سی بی سی راگەیاندووە، بیستنی ئەوە ھەواڵە ئەو ساتەی بیردەخاتەوە کە لەلایەن داعشەکانەوە مامەڵەی کۆیلەی پێوە کراوە، ھەر بۆیە داوادەکەن داعشەکان نەگەڕێنرێتەوە بۆ کەنەدا.