ئەندامێکی کۆنگرێس: دۆلار پێگەی خۆی وەک دراوێکی جیھانی لەدەستدەدات

2023-01-30   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەڵێت ، سیاسەتی وڵاتەکەی لە شەڕی ئۆکراین دەبێتە ھۆی لەدەستدانی پێگەی دۆلار وەک دراوێکی جیھانی.

مارگوری تایلۆر رین ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، لە پێناوی پاراستنی ئازادی و دیموکراتی و ئارامی لە ئۆکراین، خەباتی زۆریانکردووە و قوربانی زۆریشیان داوە، بەڵام سیاسەتی ئەمریکا لە شەڕی ئۆکراین بە ئاراستەیەکی باشدا ھەنگاوی نەناوە و وەڵامەکانی روسیاش سەلماندی کە مۆسکۆ بەھیچ شێوەیەک پێویستی بە دۆلاری ئەمریکی نییە.

وتیشی، بەردەوام بوونی ئەمریکا لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستای لە شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا، دەبێتە ھۆی ئەوەی دۆلار پێگەی خۆی وەک دراوێکی جیھانی لەدەست بدات.