سەرۆکایەتی چەند لیژنەیەکی ھەمیشەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بووەتەوە

2023-01-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان ھەڵدەبژێرێت، تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی حەوت لیژنە یەکلایی بوونەتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، کەریم شکور لە فراکسیۆنی یەکێتی بە جێگری دووەمی لیژنەی دەستپاکی و سۆزان مەنسور بە جێگری یەکەمی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان ھەڵبژێردرا، ھەروەھا رێبوار ھادی لە فراکسیۆنی پارتی بۆ سەرۆکی لیژنەی یاسایی و ئیخلاس دلێمی بە جێگری دووەمی لیژنەی دارایی و نەھرۆ مەحمود بە جێگری دووەمی لیژنەی نەوت و غاز ھەڵبژێردرا.

ھاوکات تا ئێستا لە کۆی ٢٥ لیژنەی ھەمیشەیی، سەرۆکایەتی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی دەستپاکی و لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان و لیژنەی یاسایی و دارایی و پلاندانان و نەوت و غاز و کشتوکاڵ و لیژنەی گواستنەوە یەکلایی کراونەتەوە، ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکانی تر ھەڵگیرا بۆ رۆژی دوو شەممە.