کۆمان: داوەری چوارەم بێڕێزی بەرامبەرم کرد

2021-04-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رۆناڵد کۆمان راھێنەری یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد، داوەری چوارەمی یارییەکەیان بەرامبەر گرانادا بێڕێزی بەرامبەر کردووە و دەڵێت، تووشی سەرسوڕمان بووە بە دەرکردنی بە کارتی سور لە لایەن داوەرەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە، کۆمان راھێنەری بەرسێلۆنا روونی کردەوە، لە ھۆکاری دەرکردنی بە کارتی سور تێناگات و ھیچ وشەیەکی نەشیاوی بەرامبەر داوەری چوارەم بەکار نەھێناوە و تەنیا قسەی ئاسایی لەگەڵدا کردووە و ئەویش سوکەیاتی پێکردووە.

لەبارەی ئاستی تیپەکەشییەوە لەو یارییەدا، کۆمان ئەوەی خستەڕوو پێویستە شکستەکە قبوڵ بکەن سەرەڕای ئەوەی شکستێکی قورس بووە چانسی ئەوەیان لەدەستداوە لوتکەی لالیگا بگرن.

کۆمان وتشی، بێ ئاگایی بەرگریکارەکان ھۆکاری ھەردوو گۆڵەکەی گرانادا بووە و زۆر نیگەرانن بە ئەنجامی یارییەکە چونکە چارەنوسیان لەدەستی خۆیاندا بوە، بەڵام ئەمە کۆتایی نییە و ھێشتا پێنج یاریی ماوە ئەنجام بدرێت .