داواکاری گشتی تاران: بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە سزای زیندانی بۆ ٤٠٠ کەس دەرچووە
2023-01-27
|
لاڤە
داواکاری گشتی تاران رایگەیاند، بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، سزای زیندانی بۆ ٤٠٠ کەس دەرچووە.
عەلی قاسر مھر داواکاری گشتی تاران رایگەیاند، بەھۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا، سزای زیندانی بەسەر ٤٠٠ کەسدا سەپێندراوە، ١٦٠ کەسیان لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵ زیندانی سزادراون و ٨٠ کەسیش سزای زیندانی دوو بۆ پێنج ساڵی ھەیە و ئەوانەی تر سزاکانیان لە دوو ساڵ کەمترە.
راشیگەیاند، ٨٣%ی ئەو کەسانەی لە تاران دستگیرکراون لەئێستادا ئازادکراون و ژمارەی دەستگیرکردنەکان لەم دواییەدا کەمبووەتەوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش کە بارەگاکەی لە "ئۆسلۆ"یە، لانیکەم ١٠٩ کەس روبەڕووی سزای لەسێدارەدان بوونەتەوە و تا ئێستاش چوار کەس لەسێدارەدراوە.
|