دوای ئەوەی ئەمریکا و ئەڵمانیا بڕیاریاندا تانک و زرێپۆشی سەربازیی رەوانەی ئۆکراین بکەن، ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد و ئاشکراشیکرد، لەگەڵ (یەنس ستۆڵتنبێرگ ) سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ قسەی کردووە و پێی ڕایگەیاندووە، پێویستیان بە موشەکەی دوورمەودا ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە وڵاتانی رۆژئاوا ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین زیادتر بکەن و ناتۆش فڕۆکەی جەنگی رادەستی سوپای ئەو وڵاتە بکات.