لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، داھاتی نەوتی عێراق زیاتر لە ٤٪ و ھەناردەی نەوت بە ڕێژەی ١.٦٨٪ بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە ئاماری مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بڵاویکردەوە، داھاتی نەوتی عێراق بەبێ ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێژەی ٤.٢٩٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧. ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلار.
ھاوکات ھەناردەی عێراق لە نەوت بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەڕێژەی ١.٦٨٪ بەرزبووەتەوە.
عێراق زیاتر لە ٦٥٪ی نەوتی خاو بۆ وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئاسیا بە تایبەت چین و ھندستان ھەناردە دەکات، بڕەکەی تریش رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات.