وەفدێکی عێراق بۆ گفتوگۆ لەسەر بەھای دینار و دۆلار سەردانی ئەمریکا دەکات

2023-01-25   |  
فۆتۆ: 
هەژار
وەفدێکی عێراق بۆ قسەکردن لەسەر کەرتی بانکیی و بەھای دینار و دۆلار سەردانی ئەمریکا دەکات.

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویانکردووەتەوە، بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەفدێکی باڵا پێکھێنراوە بۆئەوەی سەردانی ئەمریکا بکەن و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بەتایبەتیش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ بکەن لەسەر بەھای دینار و دۆلار و ئەو سزایانەی خراونەتە سەر چەند بانکێکی عێراقی.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت ئەو وەفدەی سەردانی ئەمریکا دەکات بە سەرۆکایەتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەندامێتی نوێنەری وەزارەتی دارایی عێراق و چەند لایەنێکی تر بێت.