خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئیدارەی خۆسەر لە قامیشلۆ لەگەڵ وەفدێکی دیپلۆماسی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی"ستیفان ڕۆمات"بەرپرسی قەیرانەکان لە حکومەتی فەرەنسا کرد، ٣٢ منداڵ و ١٥ ژنی فەرەنسی لە کامپی ھۆڵ ڕادەستی بەرپرسی قەیرانەکان لە حکومەتی فەرەنسا کراونەتەوە.
کامپی ھۆل یەکێکە لە گەورەترین کامپەکان، کە خێزان و ئەندامانی داعشی تێدایە و دەکەوێتە رۆژئاوای کوردستان و نزیکەی ٧٠ ھەزار ھاووڵاتی سوری و ھەڵگرانی رەگەزنامەی جۆراوجۆری وڵاتانی جیھانی تێدایە، لەنێویاندا زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقین.