سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شەنگال دەکات

2023-01-25   |  
فۆتۆ: 
ئایار
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی شەنگال دەکات، دەشڵێت، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال لە کارنامەی حکومەتەکەیدایە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە وەفدێکی ئێزدییەکان رایگەیاند، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا لە چوارچێوی ئامانجەکانی حکومەتدایە، چونکە ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەرەنتی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکەن.

ھاوکات سودانی راشیگەیاند، لە نزیکترین کاتدا سەردانی شەنگال و پەرستگای لالش دەکات.