لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە سوریا دەکات ئابڵوقەی سەر دوو گەڕەکی حەڵەب ھەڵبگرێت

2023-01-25   |  
فۆتۆ: 
گۆران
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە سوریا دەکات، ئابڵوقەی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودی کورد نشین و ئەشرەفیە لە حەڵەب ھەڵبگرێت، کە دەیان ھەزار ھاوڵاتیان تێدادەژین کە ژمارەیەکی زۆریان ئاوارەی ناوخۆی وڵاتن.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ئەو ئابڵوقەیەوە، پێداویستییە پزیشکییەکان بەرەو لەناوچوون دەچن، ھاوڵاتیان لە نەبوونی سوتەمەنیشدا پاشماوەی پلاستیکی و خۆڵ و خاشاک دەسووتێنن تاخۆیان لە سەرماوسۆڵە بپارێزن.

سوریا لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوەوە رێگەی نەداوە سوتەمەنی و خۆراک و پێداویستی پزیشکی بگاتە ناوچەکە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دروست کردووە.