وەزارەتی دارایی عێراق بودجە بۆ پاراستنی سنورەکان دابین دەکات

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
هادی
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بڕی ملیارێک دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ دابین بکات بەمەبەستی پاراستنی سنورەکان.

بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی وەزیران، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەندا بەمەبەستی پشتگیریکردنی ھێزەکانی پاراستنی سنوور و تۆکمەکردنی رێگا و دەروازە سنوورییەکان، رەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ دروستکردنی دەروازەکان لەسەر رێگای سنوورەکان.

وەزارەتی دارایی بڕی یەک ملیار دینار دەدات بەوەزارەتی ناوخۆ و  فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی سنوور، بۆ دروستکردنی دەروازەکان لەسەر رێگای سنوورەکان، بەپێی میکانیزمەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ھەروەھا وەزارەتی نەوت ژمارەیەکی زۆر پێداویستی بۆ تەواوکردنی دەروازەکان، دەدات بەوەزارەتی ناوخۆ.