عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
هەژار
لەمانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و کۆی داھاتەکەشی نزیکەی ھەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەمانگی رابردوودا ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ ھەزار و ٤٥٩ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە و ھەر بەرمیلێک بە بە ٧٤.٦٣٦ دۆلار فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لە مانگی رابردوودا حەوت ملیار و ٧٠٨ ملیۆن و ٥٥٦ ھەزار دۆلار بووە.

راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو لە کێڵەگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ١٠٠ ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار و ١٥١ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و لە کێڵەگە نەوتییەکانی کەرکوکیشەوە دوو ملیۆن و ٢٢٣ ھەزار و ٣٣٨ بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە.

 


 زۆرترین خوێندراو