دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق کارا دەکرێتەوە

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
ئایار
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەستەی باڵای سەرژمێریی دانیشتووان کارا دەکاتەوە و کار بۆ دیاریکردنی کات و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دەکات.

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا کە جەخت لە گرنگی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دەکاتەوە، دەستەی باڵای سەرژمێریی دانیشتووانیان کارا کردووەتەوە و محەمەد تەمیم وەزیری پلادانان وەک سەرۆکی دەستەکە دیاریکراوە.

وتیشی، دەستەی باڵای سەرژمێری، کار بۆ دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بەڕێوەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق دەکات.

بڕیاروابوو مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠، سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوکات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پڕۆسەکە دواخرا و تائێستا ئەنجامنەدراوە.