ئەردۆغان: ١٤ی ئایار گونجاوترین کاتە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن

2023-01-24   |  
فۆتۆ: 
ئایار
جارێکیتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، باس لە پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردن لە وڵاتەکەی دەکات و جەخت لە رۆژی ١٤ی مانگی ئایار دەکاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان، رۆژی ١٤ی مانگی ئایاری ئەمساڵ، گونجاوترین کاتە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا.

وتیشی، دەسەڵاتەکانیان بۆ پێشخستنی وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن بۆ ١٤ی ئایار بەکاردەھێنن.

ھەرچەندە بڕیاروایە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە تورکیا بەڕێوەبچێت، بەڵام چەند جارێک سەرۆک کۆماری تورکیا و ھاوپەیمانەکانی باسیان لە پێشخستنی وادەی ھەڵبژاردن کردووە.