سودانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

2023-01-23   |  
فۆتۆ: 
هەژار
سەرۆک وەزیرانی عێراق پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکی عێراقی بۆ بازرگانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و دوو کەسی تر لە شوێنەکانیان دادەنێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی مستەفا غالب موخیف لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و دانانی عەلی موحسین عەلاق لەو پۆستە بە وەکالەت.

ھەر بەرپێی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سالم جواد چەلەبی بەڕێوەبەری بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کە بە (TBI) ناسراوە خانەنشین دەکرێت و بیلال حەمدانی لەو پۆستە دادەنرێت.