سەرۆک کۆمار: کارکردن لە پێناو عێراق گەورەترین کارە لە پێناو شەھیدان

2023-01-21   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە رێوڕەسمی ساڵیادی شەھیدبوونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغداد بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر بەرپرسانی حکومی و حزبی بەرێوەچوو، وتارێکی پێشکەشکردو جەختی کردەوە لە پیویستی کارکردن لە پێناو عێراقێکی خاوەن ئاسایشی و سەقامگیری و بەھێزکردنی ئەزمونی دیموکراسی.


سەرۆک کۆمارلەوتەکەیدا ئاماژەی بە خەباتی محەمەد باقر حەکیم لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بونیادنانی عێراقی نوێ کردو رایگەیاند، گەورەترین ئەرکێک کە بۆ شەھیدانی بکەن بریتییە لە بەردەوامبوون لەسەر کارکردن لە پێناو عێراقی ئاسایش و سەقامگیرو بەھێزکردنی ئەزمونی دیموکراسی وبەدیھێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.