لە عیراق داوای داخستنی خوێندنگەکان دەکرێت

2021-04-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە پارێزگای بەسڕە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرای تەشەنە دەکات و لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی شارەکەش داوای راگرتنی دەوامی خوێندنگاکان دەکەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەسڕە رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوو، ٤٤٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خوێندگاکانی ئەو پارێزگایە تۆمارکراوە، کە ٣٩٠یان خوێندکاران و  سێ خوێندنگەش داخراون.

 تەندروستی بەسڕە، بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، پێشنیاری راگرتنی دەوام و داخستنی خوێندنگەکانی کردووە.