لە بۆنەیەکی ئاینیدا لە ئیسرائیل دەیان کەس گیانیان لە دەستدا

2021-04-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داڕمانی پردێک لە بۆنەیەکی ئاینیدا لە ئیسرائیل دەیان قوربانی لێکەوتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل گیانلەدەستدانی ٤٤ کەس و برینداربونی زیاتر لە ١٥٠ کەسیان لە ئاکامی داڕمانی پردێک و بینایەک لە ناوچەی جەبەل جەرمەقی باکوری ئەو وڵاتە راگەیاندوە. 

ھاوکات پۆلیسی ئیسرائیل سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئەو ناوچەیە راگرتوە و ریگریی لە بەرێکەوتنی خەڵکی کردوە بۆ شوێنی روداوەکە بۆ کارئاسانی بۆ گواستنەوەی تەرمەکان و برینداران. 

بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل روداوەکەی بە کارەساتێکی گەورە ناوبردوە. 

روداوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی رویداوە لەو بۆنە ئاینیەدا کە ساڵانە دەیان ھەزار کەس بەشداریی تێدا دەکەن.