زیاتر لە ١٤ ساڵە لە سنوری شەقڵاوە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری جێبەجێ نەكراوە

2022-12-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سنوری قەزای شەقڵاوە زیاتر لە ١٤ ساڵە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری جێبەجێ نەكراوە، ئەوەش بووەتە هۆی كۆچكردنی دانیشتوانی ناحیە و گوندەكانی سنوری شەقڵاوە بۆ ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان، ناحیەی بالیسانیش كە سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، كێشەی رێگەوبان و كارەبا و ئاو و تەندروستی و پەروەردەی هەیە، ئەمە جگە لە نەبوونی فەرمانگە و دامەزراوەكانی حكومەت بۆ رایی كردنی كاروبار و مامەڵەی هاوڵاتیان.