ھاندەرانی ئینگلتەرا ئاھەنگی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داھاتوو دەگێڕن

2021-06-23   |  
ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاندەرانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوای سەرکەوتنی وڵاتەکەیان بەرامبەر ھەڵبژاردەی چیک لە کۆتا یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان , رژانە سەر شەقامەکان و ئاھەنگیان گێڕا .

ئینگلتەرا بەو سەرکەوتنەی وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناغی ١٦ سەرکەوت و چیکیش وەکو یەکێک لە سێیەمەکان بۆ ھەمان قۆناغ سەرکەوت .

یەکێک لە ھاندەرەکانی ئینگلتەرا دەڵێت کە یارییەکە کەمێک بێتام بووە و وەکو ئەوە بووە ئینگلتەرا نەیویستبێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت , بەڵام چیکیش بە ھەمان شێوە سەرکەوتنی نەویستووە و پێشبینی دەکات لە قۆناغی داھاتوودا رووبەڕووی ئەڵمانیا ببنەوە و گەشبینە بەوەی لە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بێنن .

ھاوکات ھاندەرێکی چیک دەڵێت کێ ئەم یارییەی ببردایەتەوە بەرامبەر یەکێک لە فەڕەنسا یان ئەڵمانیا یاریی دەکات ، بەڵام ئێستا تیپەکەیان بەرامبەر ئیسپانیا یان سلۆڤاکیا یاریی دەکات و ئەمەش ئاسان تر دەبێت .
ھاندەرێکی تری چیک دەڵێت کە گرنگ نییە رووبەڕووی کێ دەبنەوە چونکە ئەوان چیکن و دەتوانن لە ھەموو تیپَک ببنەوە .