زیانەکانی دەستبەرداربوونی ئەوروپا لە غازی روسیا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە

2022-12-19   |  
فۆتۆ: 
هەژار
رۆژانە زیانەکانی ئەوروپا بەھۆی دەستبەرداربوون لە غازی روسیا زیاتر دەبێت و نرخی بەکارھێنانی کارەباش زۆر بەرزبووەتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دەستبەرداربوونی یەکێتی ئەوروپا لە کڕین و بەکارھێنانی غازی روسیا، رەوشێکی نالەباری لە ئەوروپا دروستکردووەتەوە و بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری بەکارھێنانی کارەبا لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، جگە لەوەش لەئێستادا زیانەکانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی دەستبەرداربوون لە غازی روسیا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا سزا و گەمارۆکانی سەر کەرتی وزەی روسیا ھەڵنەوەشێنێتەوە، تا ساڵی ٢٠٢٦ ئەو رەوشە خراپەی لە ئەوروپا دروستبووە، بەردەوام دەبێت.