سەرەڕای شکستەکەیان لە یاریی کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئینگلتەرا , بەڵام یاروسلاڤ سلھاڤی راھێنەری ھەڵبژاردەی چیک دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی و پێی وایە ھەرچی لە توانایاندا بووە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا پێشکەشیان کردووە .
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەو یارییە راھێنەرەکەی چیک وتی کە بەرامبەر تیپێکی زۆر بەھێز یارییان کردووە ، بەڵام شکستەکەشیان مانای ئەوە نییە ئاستێکی خراپیان پێشکەش کردبێت .
لەبارەی چانسی تیپەکەیەوە لە قۆناغی ١٦ی یۆرۆ ، سلھاڤی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو قۆناغە بە یەک یاریی یەکلا دەکرێتەوە و تیایدا ئەگەری روودانی ھەموو شتێک ھەیە . بەڵام متمانەی بە تیپەکەی ھەیە کە دەتوانن سورپرایز دروست بکەن .
لە بەشێکی تری وتەکانیدا راھێنەرەکەی چیک ئاشکرایکرد کە یان بوریلی بەرگریکاری سەرەکی تیپەکەیان پێکانی ھەیەو رەنگە نەتوانێت بەشداری یاریی داھاتووش بکات .