سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: ئێران نزیکە لە بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆم

2021-06-23
ئیسرائیل ئەمریکا ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ھۆشداری بە ئەمریکا دەدات و داوا دەکات نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ئەفیف کوخافی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە سەردانێکدا بۆ واشنتن، لەگەڵ ڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە و ھەوڵی داوە ئەمریکییەکان قایل بکات بە ھیچ جۆرێک لەگەڵ ئێران رێکنەکەون و نەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە. 

کوفاخی ھۆشداری بە ئەمریکا داوە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە ئەگەر ھەیە ئەم ھەفتەیە گفتوگۆکان بەرەو بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە ببینن. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وردەکاری بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بەبیر ئەمریکییەکاندا ھێناوەتەوە کە نزیکە تاران لە چەند ساڵی ئایندەدا ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.