عێراق ھەوڵدەدات گازی سروشتی لە سوریاوە ھاوردە بکات

2021-04-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عێراق ھەوڵدەدات گازی سروشتی لە سوریاوە ھاوردە بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر گازی سروشتی بەفیڕۆ دەدات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق  لە شاری بەغداد، لەگەڵ " بەسام تەعنە" وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی پرسی گازی سروشتی کردووە و عێراق پلان دادەنێت بۆ کڕین و ھاوردەکردنی گازی سروشتی لە سوریاوە، لەگەڵ ئەو وڵاتەش لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و ئەگەریشی ھەیە ھەر لە ڕێگەی خاکی سوریاوە، گازی سروشتی لە میسڕەوە ھاوردە بکەن.


جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا عێراق پشت بە کڕینی گازی سروشتی ئێران دەبەستێت.