زانایان نهێنی چەند پاشماوەیەک ئاشکرا دەکەن کە مێژووەکەی بۆ ٣ ھەزار ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە

2021-06-23   |  
پاشماوەیەکی کۆن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە مۆزەخانەی " یازیلیکایا " لە وڵاتی تورکیا چەند پاشماوەیەکی کۆن دۆزاوەتەوە کە لە مێژووەکەی بۆ ٣٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە و چەندین پارچەی ئاسەواری دەگمەنی تێدا ھەبووە .

لە ھەواڵێکی  مالپەری "  دەیل مەیل" ی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم پاشماوانە مێژووەکەیان  بۆ سەدەی ١٣ ی پێش زاین و سەردەمی دەسەڵاتی  ئیمپراتۆریەتی حیسییەکان دەگەرێتەوە کاتێک ٩٠ تابلۆی شوێنەوارین لەسەر بەرد ھەڵکۆڵیوە  کە ھەر یەکەیان لە  شێوەی جۆراوجۆرن ھەندێکیان لەشێوەی ئاژەڵان  و خواندەکان بوون . 


ھاوکات ئاماژەی بەوەشکراوە ،  لەو سەردەمەدا ئەو پاشماوەنەیان بەمەبەستی ساڵنامە و نەخشە بەکارھێنراون بۆ زانين و دیاریکردنی  رۆژ و مانگ و ساڵ ، دەستنیشانکردنی سنوری وڵاتان. 


ئەوەی جێگەی سەرنجە زانایان وشوێنەوارناسان نزیکەی ٢٠٠ ساڵیان پێویست بووە  تا لە مەبەستی ھەڵکۆڵینی ئەو پاشماوان تێبگەن کە بۆ چ مەبەستێک بە کارھێنراون لەو سەردەمەدا.