میلیتاو ستایشی سێرجیۆ رامۆس دەکات

2021-06-22   |  
ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئیدێر میلیتاو بەرگریکاری ھەڵبژاردەی بەرازیل ستایشی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید سێرجیۆ رامۆس دەکات

 لە پەراوێزی ڕاھێنانەکانی ھەڵبژاردەکەی کە بەشداری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەیدا کرد ئیدێر میلیتاو ، باسی لەو ئەستێرە گەورەی یانەی شاھانە کرد واتە سێرجیۆ رامۆس کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەھۆی کۆتایی ھاتنی بۆندەوکەیەوە یانەکەی جێھێشت و میلیتاو وتی، ئێمە مێژوو و دەستکەوتەکانی سیرجیۆ لەتۆپی پێ و بۆ ڕیاڵ مەدرید دەناسین ، قسەکانم ناتوانن باسی ئەو شتە بکەن کە ئەو وەک یاریزانێک ئەنجامی داوە ، من لە ماوەی دوو ساڵدا زۆر شت فێر بووم کە شان بە شانی ئەو یاریم دەکرد و کارم لەگەڵ ئەودا دەکرد . 


 ئاماژەی بەوەشکرد ، ئەو کەسێکی مەزنە کە ھەمیشە کار بۆ سەرکەوتن دەکات بێ گومان ئەو ئەفسانەیە ڕیاڵ مەدریدە و ھەموو ھاندەرانی تۆپی پێیە .