بەرازیل خۆی بۆ یارییەکەی کۆلۆمبیا ئامادە دەکات
2021-06-22
|
کوردسات نیوز
ھەڵبژاردەی بەرازیل خۆی بۆ یاری داھاتویان لە پاڵەوانێتی وڵاتەکەیان کۆپا ئەمریکا ئامادە دەکەن .
کورانی سامپا لە سێیەم یاریی خۆیاندا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دەوەستنەوە ، ئەوان زۆر بە باشی کاروانەکەیان دەستپێ کردووە و لە دۆخێکی زۆر باشدان کە ھەردوو یاری رابردوویان بەرامبەر بە ڤەنزوێلا و پیرۆ بردۆتەوە .
تیپەکەی تیتی خاوەنی ٦ خاڵە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی کە ھیچ گۆڵێکی لێ نەکراوە و لەوپەڕی بەھێزیدان و لە بەرامبەردا کۆڵۆمبیا بەشێوەیەکی جیاوازتر دەردەکەوێت.
ئەوان سێ یارییان ئەنجامداوە کە سەرەتا لە ئیکوادۆریان بردەوە و دواتر بەرامبەر بە ڤەنزوێلا یەکسان بوون و لە بەرامبەر پیرۆش دوچاری شکست بوون .
بۆیە کۆڵۆمبییەکان دۆخیان خراپترە و ئەمەش دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی پێ دەچێت ئەم یارییەش بۆ یبەرازیل ئاسان بێت و سێ خاڵی یارییەکە لە گیرفانی تیتی و کورەکانیدا بێت .
|