ھەفتەی داھاتوو لە عێراق پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
2021-06-22
|
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی گەرما عێراق دەگرێتەوە، لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستیش، سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی کەمدەکرێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاجیاکانی گرتۆتەوە، رۆژی سێ شەممە لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی نزمترین پلە (٤٣) و بەرزترینیش (٤٩) پلەی سیلیزی بووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لەسەرەتایی ھەفتەی داھاتووە، پلەکانی گەرما بۆ سەرو (٥٠) پلەی سیلزی بەرزببێتەوە.
ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی -یش کەبوونەتەوە، وەزارەتی کارەبای عێراقیش رایگەیاندووە، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بزوێنەرەکانی بەرھەمھێنان لە چەند وێزگەیەک لەکارکەوتوون.
|