وەزیری بەرگریی سوید: ھەر کاتێک پێویست بکات مەشق بە پێشمەرگە دەکەین

2021-06-22   |  
وەزیری بەرگریی سوید
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری بەرگریی سوید رایگەیاند، شەڕی دژ بە داعش بە تەنھا شەڕی کورد نییە و ھەر کاتێک پێویست بکات کەسانی پسپۆڕ بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم دەکەن.

"دابان شەدەڵە" جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەردانی سویدی کرد و لەگەڵ "پێتەر ھولکڤیست"وەزیری بەرگریی سوید کۆبویەوە ،وەزیری بەرگری جەختیکردەوە، ھەر کاتێک پێویست بکات ئامادەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزای سەربازیی بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم بکەن. لای خۆشیەوە "دابان شەدەڵە" رایگەیاند، سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوروپاوە ھەیە، ئەگەر کورد رێگری لە داعش و گروپە تیرۆیستییەکان نەکات، ئەوا مەترسییەکە دەگاتە بەر دەرگای وڵاتانی ئەوروپا. وتیشی، پێویستە ئەوروپا بەگشتی و سوید بە تایبەتی ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش و ئەو گروپانەی مەترسین لەسەر مرۆڤایەتی.