وەزیری پلاندانان: پرۆژە یاسای بودجە ئامادەیە

2021-06-22   |  
پرۆژە یاسای بودجە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجە ئامادەیە و هۆكاری دواكەوتنشی دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنی پرۆژە یاسایی بودجەی عێراق و جێبەجێكردنی. " وەزیری پلاندانان وتیشی لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدان و هەر كاتێك بری ئەو پارەی لە بەغداد رەوانەی هەرێم دەكرێت جێگیر كرا پرۆژە یاساكە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت..