کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە

2022-12-06   |  
فۆتۆ: 
ئاکار
بۆ جاری دووەم کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی سەردەمی کۆرۆنا، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر گردبوونەوە و داوایان کرد بە ھەمیشەیی دابمەزرێن، بە وتەی کارمەندەکان جاری پێشوو لەلایەن حکومەتەوە بەڵێنیان پێدرا لە گرێبەستی کاتییەوە بکرێن بە گرێبەستی ھەمیشەیی، بەڵام تائێستا بەڵێنەکەیان جێبەجێنەکراوە.