بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
2022-12-03
|
کوردسات نیوز
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خاتوو (ھەژین ) کچی ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین دەکات ڕایگەیاند، لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکە :
ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری رێگای خەبات
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ھەژین)ی کچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی قەدەفەری دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|