پێشنیازە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی بانگەشەی ھاوڕەگەزخوازی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت

2022-12-03   |  
فۆتۆ: 
هادی
ژمارەیەک پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازە یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی بانگەشەی ھاوڕەگەزخوازی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن

٣٠ پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازە یاسایەک سەبارەت بە سزای بانگەشەکردن بۆ ھاوڕەگەزخوازی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، بە پێی پێشنیازەیاساکەش ئەو کەسەی بانگەشە بۆ ھاوڕەگەزخوازی دەکات، ئەگەر ھاووڵاتی ئاسایی بێت سزاکەی لە نێوان ملیۆنێک دینار تا ھەشت ملیۆن دینار دەبێت، ئەگەر بەرپرس یان فەرمانبەری حکومەت بوو، ئەوا سزاکەی لەنێوان ٥ ملیۆن بۆ ١٥ ملیۆن دینار دەبێت.

لە بەشێی تری پێشنیازە یاساکەدا ھاتووە، ھەر فەرمانگەیەکی حکومی یان کۆمپانیا، یان رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بانگەشە بکات، ئەوا سزاکەیان قورستر دەبێت، لە ٨ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٤ ملیۆن دینار.