ژنێک لە شاری کەرکوک کە دایکی سێ منداڵە کچێک و دوو کوڕ بەھۆی ھەڵەی پزیشکێکەوە گیانلەدەستدەدات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند ، ئەو ژنە بۆ مەبەستی نەشتەرگەری٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی "دار الحکمەی تایبەت" لە شاری کەرکوک کردووە، بەوتەی کەسوکاری ئەو ژنە ، پێیان وتراوە نەشتەرگەریەکی بچوکی بۆ دەکەن بەڵام دوای دەرکردنی لەژووری نەشتەرگەری ژنەکە گیانیلەدەستداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند، کەسوکاری ئەو ژنە سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە بەڵام بەگوێرەی پێویست بەدەم سکاڵاکەوە نەچوون و لەھەوڵدان دۆسیەکەی پشتگوێ بخەن ، ئێستا کەسوکاری ئەو ژنەی گیانیلەدەستداوە دەیانەوێت لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە فشار دروست بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانەکە.