سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەمید عەبدوڵا دەکات و رایگەیاند، عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی کارەکانی و بە ئەوپەڕی لێھاتووییەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد
بەخەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و ھاوسەنگەرانی دەکەم.
عەمید عەبدوڵا ئەفسەرێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو لە راپەڕاندنی کارەکانی و بە ئەوپەڕی لێھاتووییەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکرد.
لەخوای گەورە داواکارین بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان