ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشییە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە

2022-12-03   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بەخشییە کاندیدانی ھەردوو وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.


دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی ناوی کاندیدانی ھەردوو وەزارەتی ژینگە و ئاوەدانکردنەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ متمانە بەخشرایە نزار محەمەد سەعید ئامێدی وەک وەزیری ژینگە و بەنگین عەبدوڵا رێکانی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.