نەتەوەیەکگرتوەکان: یەکسانی کار لە نێو ژن و پیاودا ئابووری جیھان بەھێز دەکات

2022-12-03   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە کارکردندا ئابووری جیھان تا ساڵی ٢٠٢٥ بە بڕی ١٢ ترلیۆن دۆلار بەھێز دەکات.

سیما سامی بحوس بەڕێوەبەری دەستەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژنان، لەکۆبوونەوەی کۆمەڵەی جیھانی ژنان لە تۆکیۆ رایگەیاند، نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو  دەبێتە ئاستەنگییەکی گەورەی ئابوریی ئەگەر ژنان کە نیوەی دانیشتوان پێکدەھێنن تواناکانیان لە تەمەنی کارکردندا بەگەڕنەخرێت. بەڵام بەھێزکردنی یەکسانی ژنان  ١٢ ترلیۆن دۆلار بۆ گەشەی ئابووری جیھان تا ساڵی ٢٠٢٥ زیاد دەکات.

رونیشیکردەوە، لەم چەند ساڵەی دوایدا ئاراستەیەک لە جیھاندا ھەیە بۆ باشکردنی رەوشی ژنان لە کۆمەڵگەدا، بەڵام پەتای کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەکە دروستکرد و بووە مایەی زیادکردنی توندوتیژییەکانی ناو خێزان و کەمبوونەوەی سەعاتەکانی کارکردن لە نێو ژناندا و ناچاربوونیان بە چاودێریکردنی منداڵەکانیان بەھۆی داخستنی باخچە و ناوەندەکانی خوێندن.