زیاتر لە ٨٥٠ خوێندکاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان وەرگیران.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم ڕایگەیاند، دوای وردبینی تەواو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن بۆ ئەو خوێندکارانەی لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان داواکارییان پێشکەشکردبوو، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر وەرگرتنی ٨٥٩ خوێندکار کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش ئەو خوێندکارانەی لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندکارانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بە ھەمان پێوەر و کۆنمرەی وەرگیراوی خوێندکارانی ھەرێم بۆ ساڵی خوێدنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان وەرگیراون.