بە ھەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی دەروازەی سنووری کێلێ بە نێودەوڵەتی دەکرێت

2022-12-01   |  
فۆتۆ: 
ئاکار
بە ھەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی، دەروازەی سنووری کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر بە نێودەوڵەتی دەکرێت، لە ڕۆژانی داھاتوودا کار بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دەکرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کورستان چەندین جار رایسپاردوون کاری جددی بۆ بەڕەسمی کردنی دەروازەی سنووری کێلێ لە قەزای پشدەر بکەن، فراکسیۆنی یەکێتیش چەندین نوسراویان لەوبارەیەوە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد.

دواجار محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەڵێنێ بەنێودەڵەتیکردنی مەرزی کێلێ پێدان و لە ڕۆژانی داھاتوودا کار بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دەکرێت. 

غەریب ئەحمەد وتیشی، بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو دەروازە سنورییە ھەلی کار بۆ دانیشتیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین و قەزای دووکان دابین دەکات و زۆر سودی تریشی بۆ حکومەت و ھاووڵاتیان دەبێت.