پۆلیسی بەریتانیا قاچاخچییەکی کوردی دەستگیرکرد

2022-11-30   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
پۆلیسی بەریتانیا قاچاخچییەکی کوردی دەستگیرکرد کە گوماندەکرێت رۆڵی سەرەکی ھەبووبێت لە خنکانی ئەو ٢٧ کۆچبەرەی ساڵی رابردوو بەلەمەکەیان لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاو کەوت.

ئاژانسی نیشتمانی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوان رایگەیاند، کەسێک بەناوی (ھەرێم ئەحمەد ئەبوبەکر) تەمەن ٣٢ ساڵ لە ناوچەیەکی نزیک شلتنھام لە باکوری رۆژئاوای ئینگلتەرا دەستگیرکراوە، بە گومانی ئەندامێتی لە گروپێکی تاوانکاری رێکخراو کە کاری گواستنەوەی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.

بڕیارە ئەمرۆش ھەرێم ئەحمەد ببرێتە بەردەم دادگای وێستمنستەر بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی.

ھاوکات لێکۆڵەرەوانی ئاژانسی نیشتمانی بەریتانیا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا لە ھەماھەنگیدان بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسیارانی کارەساتەکە و تائێستا داواکاری گشتی فەرەنسا تۆمەتی ئاڕاستەی ١٠ کەس کردووە کە پێدەچێت رۆڵیان لە رووداوەکەدا ھەبووبێت.

رۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز ژێرئاوکەوت و بەھۆیەوە ٢٧ کۆچبەر خنکان کە ١٦یان کوردبوون.