تا کۆتایی ساڵی داھاتوو مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا لە موسڵ نۆژەندەکرێنەوە، کە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن داعشەوە تەقێندرانەوە.
پاولو فۆنتانی بەڕێوەبەری نوسینگەی رێکخراوی یونسکۆ لە عێراق رایگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا و کەنیسەکانی تاھرە و ساعە لە شاری موسڵ کە لە ساڵی ٢٠١٨وە دەستیانپێکردووە بەردەوامن و تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ تەواودەکرێن و منارەی حەدبا بۆ پاراستنی بەھا مێژووییەکەی، بە ھەمان تەکنیک و ھەمان ماددەی خۆی دروستدەکرێتەوە.
مزگەوتی نوری یەکێکە لە دیارترین مزگەوتەکانی عێراق و مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی ١١٧٢ دەگەڕێتەوە، ساڵی ٢٠١٧ داعش مزگەوتەکەی تەقاندەوە.