شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کۆبوونەوە

2022-11-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"خانمی یەکەمی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد لەگەڵ د. ھیام یاسری وەزیری پەیوەندیەکانی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە و پشتیوانی بۆ دووپاتکردەوە کە لەو پۆستەدا وێڕایی ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی عێراق بۆتەوە، لەو ماوە کورتەی دەستبەکاربونیدا توانیویەتی ھەنگاوی باش و بڕیاری گرنگ بدات.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی بۆ وەزیری پەیوەندییەکان دووپاتکردەوە و ھیواشی خواست کاری زیاتر و باشتر بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە خەڵک بکرێت و پەرەی زیاتر بدرێت بە تونا ناوخۆییەکان و سود لە بەھرەکانیان وەربگیرێت.

لە بەرامبەردا د. ھیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق سوپاسی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"ی کرد بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیەکانی تایبەت بە ژنان، ئەوەش ھاندەرو پاڵنەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری زۆر باش و ھەنگاوی گرنگ بنێن لە کارەکانیان.