وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق کەمترین مووچەی کرێکاران بەپێی یاسای نوێی بیمەی کۆمەڵایەتی ئاشکرا دەکات.
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان بۆ ژیان و گوزەرانی کرێکاران و سەرجەم ئەو کەسانە کردووە کە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و لەو رێگەیەشەوە توانیوویانە بڕی مووچەی کرێکاران دیاری بکەن بەشێوەیەک کە بەشی بژێوی رۆژانەی خۆیان و خانەوادەکانیان بکات.
وتیشی، پێشتر کەمترین مووچەی ئەو کرێکارانەی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەیگرتنەوە، ٣٥٠ ھەزار دیناربوو، بەڵام بەپێی یاسا نوێیەکە کەمترین مووچەی کرێکاران ٤٥٠ ھەزار دیناردەبێت.